2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
خافێر پاستۆری ئەرجەنتینی و بریکاری ئینزۆ فێرناندێز بە
ئارەزووی بۆ جێهێشتنی چێڵسی، پێگەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی لە بازاڕی
هاوینەدا بەهێز کرد.
خاڤێر باستۆریی، بریکاری ئێنزۆ فێرناندێز، لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ ڕۆژنامەی "مارکا" پەردەی لەسەر داهاتووی ئەم ئەستێرەیە لادا و وتی:
ئێمە سەیری هەموو بژاردەکان دەکەین بۆ جێهێشتنی چێڵسیی.
باستۆری ئاماژەی بەوە کرد کە ۆزۆر سەرسامە بە شاری مەدرید
و چەندین هاوڕێی نزیکی وەک جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی لەوێیە و متمانەی تەواو بەوە
هەیە کە فێرناندێز لەگەڵ هەر شێوازێکدا دەگونجێت، چونکە لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا ئاستێکی
زۆر باڵای پێشکەش کردووە و یارمەتی ئەرجەنتینی داوە بۆ سەرکەوتنەکان.
جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، ئێنزۆ
فێرناندێزی ئەرجەنتینی بە گونجاوترین یاریزان بۆ هێڵی ناوەڕاست دەبینێت، سەرەڕای هەبوونی
ڕێککەوتنی زارەکی، مەدریدییەکان هێشتا ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش نەکردووە بەهۆی بەرزیی
تێچووی گرێبەستەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە