پێش 4 هەفتە 758 جار خوێنراوەتەوە

هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

"فیفا" لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، هەشت برا ناویان لە مێژووی مۆندیالدا وەک گۆڵکار تۆمار کراوە و هەندێکیان پێکەوە و لە یەک کاتدا یارییان کردووە، هەندێکی دیکەشیان لە سەردەمی جیاوازدا بوون.

 "فیفا" ئاماژەی بەوە کردووە، هەردوو برای ئەڵمانی، ئۆتمار ڤاڵتەر و فریتز ڤاڵتەر، یەکەم کەس بوون ئەم دەستکەوتە تۆمار بکەن و ئەوان پێکەوە ٧ گۆڵیان تۆمارکرد و بوونە هۆکاری ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا یەکەم نازناوی جامی جیهانی لە ساڵی ١٩٥٤ بەدەست بهێنێت.

فیفا ڕوونی دەکاتەوە، هەردوو برا "ویلی و ڕێنێ ڤان دی کێرکۆف" لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا درەوشانەوە، کە لە ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٧٨ گەیشتنە یاری کۆتایی مۆندیال و هەردووکیان لە مۆندیالی ١٩٧٨دا توانییان گۆڵ تۆمار بکەن.

هاوکات هەردوو یاریزانی بەڕازیلی "سوکراتیس" و "ڕای" بوونە سێیەم دووانەی برا کە لە جامی جیهانیدا گۆڵ تۆمار بکەن و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوە بوو کە هەردووکیان لە یەکەمین یارییاندا وەک کاپتنی هەڵبژاردەی "سامبا" ئەمەیان ئەنجامدا.

براکانی دانیمارک، مایکل و برایان لاودرۆپ، دوایین کەس بوون کە چوونە ناو لیستی ئەو برایانەی لە مۆندیالدا گۆڵیان کردووە و مایکل یەک گۆڵی لە مۆندیالەکانی ١٩٨٦ و ١٩٩٨ تۆمارکرد، لە کاتێکدا برایان دوو گۆڵی لە مۆندیالی ١٩٩٨ی فەڕەنسا تۆمارکرد.

فیفا لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە کە براکانی ڤاڵتەر (ئەڵمانیا)، لەگەڵ دووانە ئینگلیزییەکە "جاک و بۆبی چارڵتۆن" کە مۆندیالی ١٩٦٦یان بردەوە، تەنیا ئەو دوو جووتە بران کە توانیویانە لە مێژوودا جامی جیهانی بەرز بکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا