پێش 3 هەفتە 782 جار خوێنراوەتەوە

جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی نزیک لە بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە کە جولیان ئالڤارێز بە شێوەیەکی بڕاوە و توند ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات جگە لە بەرشەلۆنە.

بەپێی زانیارییەکان، کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی ئالڤارێز بگوازنەوە بۆ ئەو یانەیە تا لەژێر سەرپەرشتی لویس ئینریکی ڕاهێنەر یاری بکات.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە یانەی ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە، جگە لە تێوەگلانی ڤیکتۆر یوکیرێشی هێرشبەری سویدی لە نێو گرێبەستەکەدا، بەڵام ئالڤارێز ئەم پێشنیازەشی بە توندی ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە کە کارگێڕی بەرشەلۆنە باش دەزانێت ئالڤارێز تەنیا دەیەوێت درێسی بەرشەلۆنە بپۆشێت، بەڵام کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید نایەوێت یاریزانەکە بە ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆی خۆی لە ئیسپانیا بفرۆشێت.

جەختیش کراوەتەوە کە گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ بەرشەلۆنە ئاسان نابێت، مەگەر یاریزانەکە خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا بەیاننامەیەک بدات و داوای ڕۆیشتن بەرەو یانە کەتەلۆنییەکە بکات بۆ ئەوەی خێرایی بە گفتوگۆکان ببەخشێت.

لە کۆتایدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کارگێڕی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بیر لە پێشکەشکردنی دووەم ئۆفەر ناکاتەوە و دەیەوێت تا دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە تەواوی بۆ گفتوگۆکان تەرخان بێت، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە هەمووان لە ناو ئەتلەتیکۆ مەدرید دەزانن خەونی ئالڤارێز تەنیا پۆشینی درێسی بەرشەلۆنەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا