09/06/2026 854 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

وادەی ناساندنی جۆزێ مۆرینیۆ و گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت.

 پێشتر فلۆرێنتینۆ پێرێز ڕایگەیاندبوو ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت مۆرینیۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دەگرێتە ئەستۆ و دواتر هەڵبژاردنەکانی بردەوە.

سەرچاوەکان لە مەدرید ئاشکرایان کردووە، مۆرینیۆ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە شاری مەدرید و چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە وەک ڕاهێنەر بناسێندرێت.

بەپێی سەرچاوەکان بێت، لە گرنگترین کارەکانی مۆرینیۆ لەم قۆناغەدا بریتی دەبن لە داڕشتنی پلانی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، دیاریکردنی شوێنی کەمپی مەشق و یارییە دۆستانەکان لەگەڵ یەکلاکردنەوەی پێکهاتەی تیپەکە دوای دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتی و دێنزڵ دومفرێس و پاشان نوێکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ کارمەندانی شارۆچکەی "ڤاڵدێبێباس" کە زۆربەیان لە قۆناغی یەکەمیدا ناسیویونی.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە، مۆرینیۆ دەیەوێت یاریزانی "جەنگاوەر" و خاوەن کەسایەتی بەهێز بگوازێتەوە و کێشەی ژووری جلگۆڕین چارەسەر بکات و هاوکات نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە تیپەکە و جۆزێ بۆ هێنانی هێرشبەری نوێ زۆر پەرۆش نییە، بەڵکو ئامانجی هێنانی بەرگریکاری باڵی چەپ و دڵی بەرگری لەگەڵ هێنانی دوو یاریزان بۆ هێڵی ناوەڕاست یەکێکیان دروستکەری یاری و ئەوی دیکەیان ئیرتیکازی بەرگری بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

سەرەتا