پێش 3 هەفتە 547 جار خوێنراوەتەوە

دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات و خوێندنەوەشی بۆ یاریی ڕابردوویان کردووە.

لە میانەی لێدوانێکدا بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ عێراق سەرەتا دیشامپ وتی: وا مەزانن عێراق تیپێکی لاوازە، ئەوان لە بۆلیڤیایان بردووەتەوە و لەگەڵ ئیسپانیاش یەکسان بوون.

ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە یاریی ڕابردوویان بەرامبەر نەرویج هەڵبژاردەی عێراق تاوەکو خولەکی ٧٥ تەنیا بە دوو گۆڵ لەدواوە بوو. دیشامپ وتیشی: عێراق بە شێوازی ٤-٤-٢ یاری دەکات و هێرشبەری باڵابەرز و لێهاتوویان هەیە بۆیە دەبێت ئێمە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.

لە کۆتایی قسەانیدا دیدێ دیشامپ جەختی کردەوە کە تەنیا بە جددییەت دەتوانن لە عێراق ببەنەوە و نایەوێت یاریزانەکانی تووشی سوپڕایز ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا