پێش 2 هەفتە 518 جار خوێنراوەتەوە

ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ڕیاڵ مەدرید، کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی دادەنێت کە لەلایەن جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەگەڵ هەبوونی پلانێکی گشتگیر کە ئامانجی ڕەخساندنی هەموو ئەو مەرجانەیە کە یارمەتی دەدەن باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "ئاس"، بیرۆکەی باڵادەست لە ناو یانە شاهانەکەدا ڕوونە، ئەویش ئەوەیە کە تەواوی تیپەکە کار بۆ سەرخستنی مباپێ دەکەن، چ لە ڕێگەی سیستەمی هونەری ناو یاریگا بێت یان لە ڕێگەی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو کە ئازادی تەواوی پێ ببەخشێت بۆ دەرخستنی تواناکانی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە مۆرینیۆ نایەوێت وەک هێرشبەرێکی سەرەکی و جێگیر لە ناو ناوچەی سزادا پشت بە مباپێ ببەستێت، بەڵکو هەوڵدەدات بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو پێگەیەی کە بە درێژایی کاروانی وەرزشی تێیدا درەوشاوەتەوە، ئەویش لە ڕێگەی وەرگرتنی تۆپ لە دەرەوەی ناوچەی سزا و هێرشبردن بۆ سەر گۆڵ بە سوودوەرگرتن لە بۆشاییەکان و خێراییە لادەرەکەی.

هەروەها باس لەوە دەکەن کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پلانی هەیە پشت بە شێوازی (٤-٢-٣-١) ببەستێت، بە جۆرێک ڤینیسیۆس جونیۆر کەمێک دەگەڕێتەوە دواوە بۆ ئەوەی بەشداری لە دروستکردنی یاریدا بکات، لە کاتێکدا جود بێلینگهام بەرەو ناوچە هێرشبەرییەکان دەچێتە پێشەوە، لە هەمان کاتدا مباپێ ئازادییەکی تەواوی دەبێت بۆ جوڵان لە نێوان هێڵەکان و قۆستنەوەی بۆشاییەکان.

لای خۆشیەوە، خۆسێ مۆرینیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کۆمەڵێک لە باشترین یاریزانانی جیهانی لەبەردەستدایە، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی سەرەکی ئەو بریتییە لە بەکارهێنانی تواناکانیان بە باشترین شێوە، و گۆڕینی ئەم کوالێتییە تاکەکەسییە بۆ سیستەمێکی بە کۆمەڵی تۆکمە کە خزمەت بە بەرژەوەندی تیپەکە بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا