پێش 4 هەفتە 907 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

بڕیار تەها - پەیام سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی، پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ پەیامێکی پڕ لە ئاڵنگاری و هەڕەشە ئاراستەی هەمووان دەکات.

 ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "Sport TV"ـی پۆرتوگالی وتی: "گرنگترین شت دەستپێکردنی یەکەم یاریمانە لە 17ـی ئەم مانگەدا، پاشان لە یاریی دووەم و سێیەمدا، کاتێک بارودۆخەکە قورستر دەبێت و ماندوێتیی جەستەیی و دەروونی کەڵەکە دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، ئەو کاتە دەبینین کێ پاڵەوانی ڕاستەقینەیە."

کاپتنەکەی پۆرتوگالی وتیشی: "پێموایە دەتوانین لە ڕیزی پاڵەوانەکاندا بین، بەڵام وەک پێشتریش وتم؛ ئەمە بەستراوەتەوە بە چەندین هۆکارێکی جیاوازەوە، من زۆر گەشبینم و متمانەم هەیە کە کارەکان بە باشی دەڕۆن و مۆندیالێکی سەرکەوتوو بەڕێ دەکەین."

ڕۆناڵدۆ جەختی کردەوە و دەڵێت: "گرنگترین شت سەرەتایەکی بەهێزە؛ بردنەوە لە یاریی یەکەم، پاشان دووەم و سێیەم بۆ ئەوەی ببینە پێشەنگی کۆمەڵەکە، نابێت وا بچینە ناو پاڵەوانێتییەکەوە کە پێمان وابێت بردوومانەتەوە، بەڵکو دەبێت هەنگاو بە هەنگاو و بە هێمنی بڕۆینە پێشەوە."

بڕیارە شەوی چوارشەممەی داهاتوو، ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆنگۆ ببنەوە و دواتر بەرانبەر ئۆزبەکستان، کۆڵۆمبیاش یاریی دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا