2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
جێگرى سەرۆکى ئەمریکا: دانوستانەکان لە قۆناغی سەرەتاییدان
پەیام
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کۆشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر گفتوگۆی ئەرێنییان لەگەڵ سەرکردەکانی قەتەر ئەنجام داوە. هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پشتڕاستی کردەوە کە شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، لەگەڵ شاندە ئەمریکییەکە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی دانوستانەکانی پەیوەست بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ وەستاندنی شەڕ. لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ڕێککەوتنی ئاگربەستی لوبنان و سەقامگیریی ناوچەکە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، پەیوەندییە تەکنیکییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە دانوستانەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و واشنتۆن چەندین ئامرازی گوشاری لەبەردەستدایە کە تا ئێستا بەکاری نەهێناون بۆ زامنکردنی بەرژەوەندییەکانی. ڤانس داوای کرد کە لە خوێندنەوەی پێشهاتەکاندا وریایی بنوێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە