3 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. هەڕەشەى تۆڵەكردنەوەی خوێنی خامنەیی دەکرێت

پەیام 

وەزارەتی هەواڵگری ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی خوێنی ڕێبەری باڵای پێشووی وڵاتەكەیان لە ئەمریكا و ئیسرائیل دەكات و بەیعەتیشی بۆ ڕێبەری نوێ دووپات كردەوە.

وەزارەتی هەواڵگری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بەبۆنەی مەراسیمی ماڵاوایی لە عەلی خامنەیی، ڕایگەیاند: گەلی ئێران زیاتر لە چوار مانگە بەهۆی "جەنگی عاشورا" و كوژرانی ڕابەرەكەیان لە تەمومژێكی قووڵدان. 

وەزارەتەكە هێرشەكەی ئەمریكا و ئیسرائیلی بە "گەورەترین تاوانی تیرۆریستی لە مێژووی نوێدا" وەسف كرد و جەختی كردەوە "دڵی ئازادیخوازانی جیهان تەنها بە تۆڵەكردنەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم كارە ئارام دەبێتەوە".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "جارێكی دیكە پەیمانی وەفاداری بۆ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی وەك ڕابەری نوێ دووپات دەكەینەوە". 

وەزارەتی هەواڵگری ئاماژەی بەوەش كرد كە وەك وەڵامێك بۆ خوێنی خامنەیی و قوربانیانی جەنگەكانی سەر ئێران ئامانجیان دەرپەڕاندنی هەمیشەیی هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و دەستوپێوەندەكانیانە لە ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکى باڵاى ڕوسیا: گەرووی هورمز بووەتە چەكێكی ستراتیژی بەدەستی ئێرانەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. هەڕەشەى تۆڵەكردنەوەی خوێنی خامنەیی دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لێشاوی ملیۆنان كەسەوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ مەشهەد زیادكراون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمى ماڵاوایی لە خامنەیی لە عێراق نیشانەی پەیوەندیی مێژووییە"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی ڕێبەری پێشوو: شەهیدبوونی خامنەیی دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنان ئێرانی لە تاران ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەكەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەكەمجار بە ئاشكرا دەركەوت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل کۆمەڵێک مانگا بۆ چاودێریی سنوورەكانى جۆلان بەكاردەهێنێت

سەرەتا