3 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
ئیمانوێل ماکرۆن له سووریایه و چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی واژۆ دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن لە گەشتێکی فەرمیدا گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە ژمارەیەک ڕێککەوتنی
ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیامێکدا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی گەلی سووریا بە مەبەستی بنیاتنانی وڵاتێکی خاوەن سەروەری و یەکگرتوو کە لەگەڵ دراوسێکانی لە ئاشتیدا بێت و لاپەڕەیەکی نوێی سەقامگیری بپەڕێنێتەوە. لە بەرانبەردا، ئەحمەد شەڕاع فەرەنسای وەک دۆستێکی نزیکی گەلەکەی وەسف کرد کە لە هەوڵەکانی لادانی سزاکانی سەر وڵاتەکەی دەوری هەبووە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم سەردانە وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ کرانەوەی سووریا بە ڕووی جیهانی دەرەوەدا و جێگیرکردنی ئارامی لە ناوچەکەدا.
بڕیارە لەم دیدارەدا چەندین ڕێککەوتننامە لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، سەرچاوە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوە واژۆ بکرێن کە سوود لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی فەرەنسا بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی دەوڵەت و دووبارە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکان وەردەگیرێت. ئەحمەد شەڕاع دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکانی وەک فەرەنسا هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەشەپێدان و گێڕانەوەی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی بۆ ناو وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە