5 رۆژ پێش ئێستا 333 جار خوێنراوەتەوە

كه‌رتی غه‌ززه‌.. به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه‌ ڕاده‌ستی لیژنه‌یه‌كی نیشتیمانی ده‌كرێت

بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە "لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە" دەربڕی، دوای ئەوەی سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاری حکومی دەستی لەکار کێشایەوە و لیژنەکەش هەڵوەشێندرایەوە. 
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومیی سەر بە بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەممەد عەبدولخالق فەرا، سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاری و سەرۆکی بەوەکالەتی بەدواداچوونی حکومی، بەفەرمی دەستی لەکار کێشاوەتەوە. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکان ناسراوە، کە بە شەفافی و بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە فەلەستینییەکان خراوەتەڕوو. 
بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تایبەت بەم پرۆسەیە تەواو بوون و تەنیا فەرمانبەرانی هونەری و پیشەیی لە پۆستەکانیان دەمێننەوە. ئامانج لەمەش ڕێگریکردنە لە دروستبوونی بۆشایی کارگێڕی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانە، بەپێی ئەو نەخشەڕێگایەی کە پێشتر لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن لایەنە فەلەستینییەکانەوە لەسەری ڕێککەوتوون. 
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن، وەک فەرمانبەری دەوڵەت هەژمار دەکرێن و بەتەواوی ئامادەن لەژێر سەرپەرشتیی لیژنەی نیشتمانیدا کار بکەن. هاوکات، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە پەلە بکەن لە دەستبەکاربوونی لیژنە نوێیەکە بۆ گرتنەئەستۆی ئەرکە کارگێڕی و نیشتمانییەکانی لە کەرتی غەززە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا