4 رۆژ پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

سوریا... دوو تەقینەوەکەى دیمەشق لە نزیک شوێنی مانەوەى ماکرۆن بووە

پەیام

دوو تەقینەوە لە نزیک وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشق ڕوویاندا، کە تەنها ‎٥٠٠‎ مەتر لە هۆتێلی شوێنی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە دوورن، بەمەش هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکرا و ڕێگاکانیان داخست. 
بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستوویەتییەوە، تەقینەوەکە بەهۆی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە بووە کە لە نزیک ئەو هۆتێلەی سەرۆکی فەرەنسا تیایدا دەمێنێتەوە دانراون. پاش ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکانی سووریا بە چڕی لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکرا و سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان بە تەواوی داخست کە دەچنەوە سەر شوێنی ڕووداوەکە. 
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە میدیاییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەی یەکەم قەبارەیەکی سنوورداری هەبووە و بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە کە ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی گڕگرتنی. ڕووداوەکە لە دەوروبەری وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا لەسەر شەقامی شوکری قوەتلی ڕوویداوە. 
ئەو شەقامەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویداوە، بە شادەماری سەرەکیی لۆجستی دادەنرێت کە دەچێتەوە سەر هۆتێلی "فۆڕ سیزنز" کە شوێنی مانەوەی ماکرۆنە، هەروەها دەچێتەوە سەر گۆڕەپانی ئەمەوییەکان. جێگای ئاماژەیە شوێنی تەقینەوەکە تەنها نزیکەی ‎٥٠٠‎ مەتر لە هۆتێلەکەوە دوور بووە. 
دواى تەقینەوەکە وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا گوێى لە تەقینەوەکان نەبووە و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا