1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشى کردە سەر ئێران
پەیام
ئەمریکا رایگەیاندووە، زنجیرەیەک هێرشمان وەک وەڵامی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان دەستپێکرد
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، وەک وەڵامدانەوەی "هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان"، دژ بە ئێران "زنجیرەیەک هێرشی بەهێز" یان دەست پێکردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە، "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کۆمەڵێک هێرشی بەهێزیان دژ بە ئێران دەست پێکرد بۆ ئەوەی ئێران تێچوویەکی قورس ببەخشێت بەرانبەر بە هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییە سڤیلەکان لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان".
سێنتکۆم ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەمریکا لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سێ کەشتی بازرگانی بووە کە ویستوویانە لە گەرووی هورمز تێپەڕن و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "دەستدرێژی ئاشکرای ئێران، بێ هۆکار، مەترسیدار و پێشێلکردنی ڕوونی ئاگربەستە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە