1 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە
پەیام
ناوی محەمەد بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك بە یەكەمی لیستی بەربڵاوترین ناوی كوڕان لە بەریتانیا دەستنیشان كرا.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی بەریتانیا، ناوی "محەمەد" بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك لە پێشەنگی لیستی ئەو ناوانەدایە كە لە لایەن خێزانەكانەوە بۆ منداڵانی كوڕ لە ئینگلتەرا و وێڵز هەڵدەبژێردرێن.
نوسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا ئاشكرای كرد "لە ساڵی 2025 دا پێنج هەزار و 957 منداڵ ناوی محەمەدیان لێ نراوە كە بە ڕێژەی 4% زیادی كردووە. دوای ئەویش ناوی "نووح" و "لیۆ" لە پلەكانی دووەم و سێیەمی لیستی كوڕان دێن".
لە ئاستی كچانیشدا، ناوی "ئۆلیڤیا" بۆ دەیەم ساڵ لەسەریەك پێشەنگی پاراستووە و ناوەكانی "لەیلا" و "ئەمێلیا" لە پلەكانی دواتردا دێن.
شارەزایان دەڵێن بڵاوبوونەوەی ناوی محەمەد تەنها پەیوەست نییە بە ڕەوەندی موسڵمانان، بەڵكو نیشانەی گۆڕانی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و فرەچەشنییە لە بەریتانیا، بە جۆرێك كە ئەم ناوە لە چوارچێوەی ئایینی و خێزانی دەرچووە و بووەتە بەشێك لە دیمەنی گشتیی كۆمەڵگەی ئەو وڵاتە.
ناوی محەمەد بە یەكێك لە بەناوبانگترین ناوەكان لە ئاستی جیهاندا دادەنرێت و بەو هۆیەوە كە یەكەم كەس ناوی پێغەمبەری ئیسلامی پێ ناو نراوە، پێگەیەكی سومبولی گەورەی لای موسڵمانان هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە