10/07/2026 214 جار خوێنراوەتەوە

گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

پەیام 

بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی ڤەنزوێلا وڵاتەكەی خستووەتە دۆخێكی كارەساتبارەوە؛ ئاماری قوربانییەكان بە شێوەیەكی مەترسیدار ڕووی لە هەڵكشانە و حكومەتیش داوای هەڵگرتنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات. 

خۆرخی ڕۆدریگێز، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤەنزوێلا ئاشكرای كرد "بە تۆماركردنی 78 گیانلەدەستدانی نوێ، كۆی گشتیی كوژراوانی بوومەلەرزەكان گەیشتووەتە 3 هەزار و 889 كەس، هاوكات ژمارەی بریندارەكانیش 16 هەزار و 740 كەسی تێپەڕاندووە و نزیكەی 18 هەزار كەسیش ئاوارە بوون". 

مانگی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك كە گوڕەكەیان 7 پۆینت 2 و 7 پۆینت 5 پلە بوو بەپێی پێوەری ڕێختەر بوو، كاراكاسی پایتەخت و شاری كەناراوی (لا گوایرا)یان لە ڤەنزوێلا هەژاند. ئەو كارەساتە زیانێكی زەبەلاحی ماددیی لێ كەوتووەتەوە و ئێستا ئاوارەكان لە زیاتر لە 80 كەمپی كاتیدا نیشتەجێ كراون. 

لە بەرانبەردا، دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی بە گەورەترین ئاستەنگ ناو برد و داوای كرد بەپەلە سزاكان هەڵبگیرێن، چونكە وڵاتەكەی سەروەتێكی زۆری سڕكراوی لە جیهاندا هەیە كە بۆ پڕۆسەی بونیادنانەوە و كەرتی پەروەردە زۆر پێویستە. 

لای خۆیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان كەمپەینێكی بۆ كۆكردنەوەی 300 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان دەست پێكردووە.

 لە لایەكی دیكەشەوە و بەپێی لێدوانی وتەبێژی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، دانوستان لەگەڵ ڤەنزوێلا بۆ ئازادكردنی بەشێك لە سەروەتە داراییە سڕكراوەكانی بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 14 منداڵی كۆرپه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئێستا به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیاوه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگربی ئه‌مریكا: له‌كاتی پێویستدا گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێزەکانمان یاوەریی زیاترلە هەزار كەشتییان لە گەرووی هورمز كردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەكی ئەمریكا بڕیارەكەی ترەمپى بۆ ڕاگرتنی ڤیزای كۆچبەری هەڵوەشاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تاكو ئێستاش بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران له‌سه‌ر مێزه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نه‌دا دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد

سەرەتا