1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانی توركیا نوێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگهێشت دەكات
پەیام
پەرلەمانی توركیا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سەر قوتابخانەكانی باكووری كوردستان نوێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جیهانی بۆ وەرگرتنی وەڵام و ڕێكاری پێویست بانگهێشت كرد.
بڕیارە نوێنەرانی فەرمیی كۆمپانیاكانی ئێكس، گوگڵ، مێتا و تیكتۆك لە توركیا وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران بدەنەوە. تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانیان تایبەت دەبێت بە پێشكەشكردنی پلانی كۆمپانیاكان بۆ پاراستنی منداڵان و گەنجان لە ناوەڕۆكی توندوتیژ و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئینتەرنێت.
ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەك هێرشی چەكداری دێت بۆ سەر ناوەندەكانی خوێندن كە تێیدا چەندین مامۆستا و قوتابی كوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە