2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ لە جێگیركردنی هێزى سەربازی لە غـ.ەززە دووچاری شكست بووە
پەیام
ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی بڕیار بوو بە سەرپەرشتیی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی كەرتی غەززە دروست بكرێت، دووچاری شكستی گەورە بووەتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت ژمارەیەكی زۆر كەمیش لە سەربازەكانی لە ناوچەكە جێگیر بكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی، پلانەكە كە ئامانجی جێگیركردنی 20 هەزار سەرباز بوو بۆ قۆناغی دوای جەنگ، لە ئێستادا ئەوەندە پاشەكشەی كردووە كە هێزەكە تەنیا هەوڵ دەدات مەفرەزەیەكی 10 بۆ 20 سەربازیی جێگیر بكات!
دانیێل شاپیرۆ، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەم پاشەكشەیەی بە كاردانەوەی ڕاستەوخۆی ململانێكانی ناوچەكە ناو برد و ڕایگەیاند: جەنگی دژی ئێران بڕیارەكانی پەیوەست بە غەززەی دوا خستووە، هەروەها ئارەزووی وڵاتانیشی بۆ بەشداریكردن لەو هێزەدا لاواز كردووە.
ڕۆژنامەكە ئاشكرای كرد "بڕیار بوو لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سەربازانی مەغریب وەك بەشێك لەو هێزە بچنە ناو غەززە، بەڵام پرۆسەكە دوا خراوە و ئێستا بڕیارە ئەو هێزانە لەنێو خاكی قەوارەی داگیركەردا مەشق بكەن پێش ئەوەی تەنیا چەند ئۆپڕاسیۆنێكی سنووردار لە غەززە ئەنجام بدەن".
هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی یەكێك لە بنەمای سەرەكییەكانی پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ چارەسەركردنی دۆخی غەززە، لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە لە بڕیارنامەی ژمارە 2803 پەسەند كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە