1 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: سەرەڕاى هێرشەکان، ئەمریکا چاوی لە دەستپێشخەریی دیبلۆماسییە
پەیام
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی سنوورداری هێرش و پەلامارە سەربازییەكان، هەوڵە دیبلۆماسییەكانیش بۆ ڕێگریی لە ئاڵۆزیی زیاتری نێوان ئێران و ئەمریكا لەئارادایە.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: ئەمریكا بە مەبەست هێرشە پچڕپچڕەكانی بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات و دواتر ڕایدەگرێت تا دۆخەكە بە تەواوەتی ئاڵۆز نەبێتەوە و هەلێك بۆ گفتوگۆ و دیبلۆماسییەت بمێنێتەوە.
سی ئێن ئێن لە بەرپرسێكی وڵاتەكەیەوە گواستیەوە تا ئێستاش ئەمریكا لیستی ئامانجە سەربازییەكانی ئێران وەك كارتی فشار بۆ سەر ئەو وڵاتە بەكار دەهێنێت.
ڕایشیگەیاند: لەكاتی پێویستدا ئامادەیە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، بەڵام ئێستا چاوی لە دەستپێشخەریی دیبلۆماسییە.
هەر لەو میانەیەدا فەرماندەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی ئەبڕاهام لینكۆڵن كە لە دەریای عەرەبدا جێگیر كراوە تیمەكانی سەر كەشتییەكەی بۆ ئەوپەڕی ئامادەباشیی ڕاسپاردووە.
لەسەر ئاستی هەوڵە دیبلۆماسییەكان لە ئێستادا قەتەر و پاكستان وەك دوو وڵاتی نێوەندگیر هەوڵە چڕەكانیان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و ڕێگریی لەوەی دۆخەكە بۆ جەنگی گشتگیر سەر بكێشێتەوە، دەستپێكردووەتەوە و هەوڵ دەدەن خاڵە ناكۆكییە سەرەكییەكانی پەیوەست بە كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز و پرسی پارە بلۆككراوەكانی ئێران چارەسەر بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە