10/07/2026 234 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

پەیام 

بۆ دامەزراندنی سندوقێكی وەبەرهێنانی هاوبەش و فراوانكردنی هاوكارییەكانی كەرتی وزە و گەشەپێدان، عێراق و توركیا چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و هەفتەی داهاتووش ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكرێت.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەلپ ئەرسلان بایرەكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لە بەغداد كۆ بووەوە و تێیدا جەخت لە دامەزراندنی سندوقێكی هاوبەشی عێراقی-توركی كرایەوە بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژە گەشەپێدان و وەبەرهێنانەكان، وەك هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی هاوبەشیی ئابووری نێوان هەردوو وڵات.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لەسەر بەرژەوەندی ستراتیژی و مێژوویی بنیادنراون. 

ناوبراو داوای لە كۆمپانیا توركییەكان كرد وەبەرهێنانەكانیان بەتایبەت لە كەرتی كشتوكاڵدا فراوانتر بكەن، جەختیشی لە پابەندی حكومەت كردەوە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنانی جۆری.

هاوكات، وەزیری وزەی توركیا لەگەڵ باسم محەمەد خدر، وەزیری نەوتی عێراق، پرسی پەرەپێدانی هاوكارییەكانی نەوت و گاز و سوودوەرگرتن لە بۆری نەوتی عێراق-توركیای تاوتوێ كرد و هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" كردەوە تاوەكو ببێتە ڕێڕەوێكی ناوچەیی بۆ وزە و بازرگانی، بەو ئامانجەی تەواوكاریی ئابووری نێوان بەغدا و ئەنقەرە بگاتە ئاستێكی پێشكەوتوو.

وەزیری وزەی توركیا وتیشی گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ جەیهان بەردەوام دەبێت و لەبارەی بۆریی نەوتی عێراق توركیاوە ڕێككەوتنەكەمان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و ئامانجمانە ڕۆژانی داهاتوو واژووی بكەین و بڵاوی بكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

سەرەتا