5 رۆژ پێش ئێستا 260 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ عه‌لی زه‌یدی له‌نێوان پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا...

 

هەڵمەتی چڕی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دژی گەندەڵی گرژی و ناکۆکی لەنێوان لایەنە شیعییەکان و هەروەها پەرلەمانتاراندا دروستکردووە و، بەشێک لە پەرلەمانتاران ناڕەزایەتى توندیان گەیاندوەتە زەیدی، لەکاتێکدا پشتگیریی بەرفراوانی جەماوەری، دادوەری هێزى سەربازی  بەدەستهێناوە. 

(هەڵمەتى بەرەبەیانى) سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەى سیاسى لایەنە سیاسییەکانى عێراقی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێک لە حزبە سیاسییەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى و هەروەها پەرلەمانتاران پشتیوانى لە هەڵمەتەکەى زەیدی دەکەن و بەشێکی دیکەشیان دژایەتى چۆنێتی ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن، چەند ڕۆژى ڕابردووش دەیان پەرلەمانتاری شیعە و سوننە ناڕەزایەتى توندیان لەسەر چۆنێتى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى بەرەبەیان گەیاندە سەرۆکوەزیرانی عێراق. 

سەرمەد بەیاتی، شارەزای کاروباری سیاسی و ستراتیژی، لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی "التاسعە" لە سەر شاشەی "سکای نیوز عەرەبی" ئاماژەی پێ کرد کە ناتەبایی ڕاستەقینە لە ناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە، بەوپێیەی هاوپەیمانێتییەکە خۆی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کردووە و هەر تۆمەتێک ئاڕاستەی سەرکردەکانی بکرێت، ڕەهەندی قورسی سیاسی وەردەگرێت. 

بە وتەی بەیاتی، کێشەکە لە بنەمای دژایەتیکردنی گەندەڵیدا نییە، بەڵکو لە شێوازی جێبەجێکردنی دەستگیرکردنەکان دایە؛ بەجۆرێک بەکارهێنانی تانک و کەرەستەی قورسی سەربازی و داخستنی ناوچەی سەوز، دیمەنێکی نائاسایی بوو کە ئەگەرچی دڵخۆشیی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا تێڕوانینی جیاوازی دروست کردووە و چەندین پەرلەمانتار و هەروەها لایەنى سیاسىیش نووسراوی ناڕەزایەتییان ئاراستەى عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و نیگەران بوون لە چۆنێتى دەستگیرکردنەکان و هەمان ناڕەزایەتیش پێشتر گەیەنرایە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق. 

سەرەڕای نفووز و پێگەی هێزە دەستنیشانکراوەکان، چاودێرانی سیاسى عێراقی جەخت دەکەنەوە کە سەرۆکوەزیران چەند فاکتەرێکی گرنگی پشتگیریی لەبەردەستدایە؛ لە پێشەنگیاندا پاڵپشتیی بەرفراوانی جەماوەری هەیە کە هاووڵاتیان بە ئەرێنی دەڕواننە پرۆسەکە. جگە لەوە، حکومەت پشت بە هەڵوێستی ساڵی ‎٢٠١٧‎ی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی دەبەستێت کە ڕایگەیاندبوو شەڕی گەندەڵی کەمتر نییە لە شەڕی تێرۆریزم، هاوکات ئەنجومەنی باڵای دادوەری و پاڵپشتیی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر، ڕێبەر لە ڕەوتی سەدر، خەمڵاندنێکی سیاسی و جەماوەریی بەهێزی پێداوە. 

چاودێرانی سیاس پێیان وایە حکومەت هێشتا نەگەیشتووەتە "هێڵە سوورەکان" بەڵکو تەنها لە "هێڵە زەردەکان" پەڕیوەتەوە و هەر پاشەکشەیەک تێچوویەکی قورسی سیاسیی دەبێت، چونکە سەرۆکوەزیران چووەتە ناو "لانەی زەردەواڵەکان" و بەردەوامبوون بۆ پاراستنی متمانەی گشتی زەروورەتە. لە لایەکی دیکەوە، پێیان وایە گێڕانەوەی داراییە دزراوەکانی ناوخۆ دەتوانێت عێراق لە قەرزی دەرەکی بێ نیاز بکات و سەرکەوتنی کۆتایی ئەم شەڕە یەکلاکەرەوەیە، تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی بەردەم حکومەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا