2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
عهلی زهیدی: ڕێگا نادهین چهك له دهرهوهی دهوڵهت و یاسا ههبێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی ڕاگەیاند کە ڕێگا نادەن کە ھیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت و یاسا بوونی ھەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەلی زەیدی وەزارەتی بەرگریی بەسەرکردووەتەوە و لە میانیدا پلەبەرزکردنەوەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپای پەسەندکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە وەزارەتی بەرگریی جەختی لەوە کردووەتەوە، ڕێگا نادەن کە ھیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت و یاسا بوونی ھەبێت و ڕاشیگەیاندووە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بنیاتنانی دەوڵەتێک کە بە یاسا بەڕێوەببرێت و دادپەروەرییش تیایدا بەرقەرار بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدان بە توانای سوپای عێراق دەدەن، بۆ ئەوەی ببێتە سوپایەکی بەھێز کە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت، ئەرکەکانی بە لێھاتووی جێبەجێ بکات.
لە ٣ی حوەزیرانی ئەمساڵ وتبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ڕاگەیاندبوو کە لیژنەیەکی تایبەت لەبارەی ئەوەی چەک تەنھا لەدەستی دەوڵەتدا بێت، پێکھێنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە