1 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

  
لە ٣١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا، ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکە کە شوناسیان دەرخراوە و کەسوکاریان ڕەزامەندیان نیشان داوە کە سەرلەنوێ بە خاک بسپێردرێن، لە گۆڕساتنی پۆتۆچاری لە ڕێوڕەسمێکدا بە خاک دەسپێردرێن. 
دوای بەجێگەیاندنی نوێژی مردوو، ڕێوڕەسمێک بۆ یادی قوربانیانی سرێبرێنیسا ئەنجام دەدرێت، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی پایەبەرزی وڵاتانی لەوانەش باڵیۆزان و میوانان و کەسوکاری قوربانیان بەشداری دەکەن. 
بە بەخاکسپاردنی ئەو ١٠ قوربانییە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە گۆڕستانی پۆتۆچاری بە خاک سپێردراون دەگاتە شەش هەزار و ٧٨٢ کەس. 
لە میانی ئەو قوربانیانەی کە ئەمڕۆ بە خاک دەسپێردرێن سناد یوسیچ'ی هەیە کە لە کاتی کۆمەڵکوژکردنیدا تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو و بەتەمەنترین قوربانیش ناوی ڕامۆ داوتوویچ'ە کە ئەویش لەو کاتەدا ٥٦ سالان بووە.

 

لە سرێبرێنیتسا چی رووی دابوو؟
هەرچەندە لە میانی جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینادا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شاری سرێبرێنیتسای وەک "ناوچەی ئارام" ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە ١١ی تەمووزی ١٩٩٥دا، یەکەکانی سەربە فەرماندەی سربیایی، راتکۆ ملادیچ شارەکەیان داگیر کرد.
لە کاتی داگیرکارییەکەدا، ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بۆسنیانەی پەنایان بردبووە بەر سەربازانی هۆڵەندی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕادەستی سەربازە سربییەکان کران.
هەشت هەزار و ٣٧٢ هاووڵاتی مەدەنی بۆسنیایی بە پاس و بارهەڵگر برانە ناو دارستان، کارگە و عەمبارەکان و بێبەزەییانە کۆمەڵکوژ کران و تەرمی قوربانییەکانیش لە ناوچە جیاجیاکانی بۆسنیا بەشێوەی گۆڕی بەکۆمەڵ خرانە ژێر خاکەوە.
دوای جەنگیش گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکانی کۆمەڵکوژییەکە دەستی پێ کرد و ئەو قوربانییانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەدۆزرێنەوە و ساڵانە لە ١١ی تەمووزدا دەبرێتە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری و لەوێ بەخاک دەسپێردرێن.
تا ئێستاش شەش هەزار و ٧٨٢ قوربانی لەو گۆڕستانەدا بەخاک سپێردراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    لیندزی گراهام، سیناتۆری دياری کۆمارییەکان کۆچی دوایی کرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

سەرەتا