1 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی توندتر لە ئێران دەكات ئەگەر پلانی تیرۆركردنی جێبەجێ بكات و دەڵێت: فەرمانی كراوەم بۆ وێرانكردنی ئێران بە سوپا داوە و هەزار مووشەك ئامادەیە ئاڕاستەیان بکرێت.
لە نووسینێكیدا لە تۆڕی تروس سۆسیالی خۆیدا، ترەمپ ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران پلانی تیرۆركردنم جێبەجێ بكات، ئەوا هەزار مووشەكی پڕچەككراو و ئاڕاستەكراو بەرەو ئێران ئامادەیە بۆیان هەڵبدرێت، دوای ئەویش هەزارانی دیكەی بەدوادا دێت.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا كە "بۆ ماوەی ساڵێك فەرمانی بە سوپا داوە و ماوەكەش بواری درێژكردنەوەی هەیە، سوپا لەوپەڕی ئامادەباشیی و توانای تەواودا بۆ لەنێوبردنی تەواوی ناوچەكانی ئێران و وێرانكردنی بەتەواوەتی".
ئەم هەڕەشە نوێیانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە پێشتر تۆڕی سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاوی كردەوە كە قەوارەی ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی هەوڵی نوێی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ بە لایەنی ئەمریكی داوە، ڕۆژی ڕابردوو ترەمپ ڕەتی كردەوە ئێران هیچ پلانێكی نوێی بۆ كوشتنی هەبێت و ڕایگەیاند: ئێران چەند ساڵێكە دەیەوێت بمكوژێت، بۆیە ئیسرائیل لەوبارەوە هیچ زانیارییەكی نوێی پێ نەداوین!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە