پێش 4 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

پەیام 

ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی پەیوەندیدار بە ڕێبەری باڵای ئێران و سوپای پاسداراندا سەپاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای بەسەر هەشت كەس و شەش كۆمپانیای ئێرانییدا سەپاند كە تۆمەتبارن بە دابینكردنی دارایی بۆ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێ و سوپای پاسداران.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا "ئەم هەنگاوەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت كە ئێران هێرشەكانی بۆ سەر كەشتیوانی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز دەستپێكردەوە". 

یەكێك لە دیارترین سزادراوەكان بازرگانێكی نیشتەجێی دوبەی بە ناوی عەلی ئەنساری خاوەن و بەڕێوەبەری پێشووی بانكی ئایندەیە كە تۆمەتبارە بە بەكارهێنانی پێگەی خۆی بۆ گۆڕینی پارەی گشتی بۆ وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیسپانیا و ئیمارات، كە سوودەكەی بۆ ڕێبەر و پاسداران دەگەڕێتەوە. 

سزا نوێیەكانی ئەمریكا سێ كۆمپانیای گۆڕینەوەی دراو و چەند كۆمپانیایەكی خەیاڵی لە هۆنگ كۆنگ و ئیماراتیش دەگرێتەوە كە ساڵانە بە مەبەستی شاردنەوەی سەرچاوەی پارەكان ملیارەها دۆلاریان بۆ بانكە سزادراوەكانی ئێران گواستووەتەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە لەوەی ئەم تۆڕانە بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان و پاڵپشتی تیرۆر بەكار هێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا