پێش 4 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

پەیام   

ڕوفاتی 10 قوربانی دیكەی مسوڵمانی كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا لە بۆسنەوهەرسك بەخاك سپێردران، بەمەش كۆی قوربانییە بەخاكسپێردراوەكان بۆ نزیك بە حەوت هەزار بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ، شەممە، لە ڕێوڕەسمێكدا لە گۆڕستانی پۆتۆچاری لە ڕۆژهەڵاتی بۆسنەوهەرسك، ڕوفاتی 10 قوربانی دیكەی كۆمەڵكوژییەكەی ساڵی 1995ی شاری سێبرێنیتسای مسوڵماننشین بەخاك سپێردران كە تازە ناسنامەیان دیاریكرابوو. بەمەش ژمارەی ئەو قوربانییانەی لەم گۆڕستانەدا نێژراون بۆ شەش هەزار و 782 كەس بەرز بووەوە.

كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بە گەورەترین تاوانى مرۆیی ئەورووپا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم دادەنرێت كە تێیدا لانی كەم هەشت هەزار و 372 هاووڵای بۆسنی لەسەر دەستی هێزەكانی سڕبیا بە سەرۆكایەتی ڕاتكۆ میلادیچ كۆمەڵكوژ كران. 

لە ڕێوڕەسمەكەدا بەرپرسانی باڵای بۆسنە بەشدارییان كرد. 

مێژووی ئەم تاوانە دەگەڕێتەوە بۆ 11ی تەمموزی 1995، كاتێك هێزەكانی سڕب دەستیان بەسەر شارەكەدا گرت و هێزە هۆڵەندییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان نەیانتوانی پارێزگاری لە مەدەنییەكان بكەن و ڕادەستی سڕبەكانیان كردن. 

ساڵانەیش لەم یادەدا بە ناسینەوەی ڕوفاتی نوێ، قوربانییەكان لە تەنیشت هاوڕێ و خزمەكانیان بە خاك دەسپێردرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا