پێش 4 هەفتە 178 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

پەیام 

یەكێتیی ئەورووپا زەنگی مەترسی بۆ كۆمپانیای (مێتا) لێ دەدات و ئاشكرای دەكات كە دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام دەبێتە هۆی "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران، بۆیە ئەگەر گۆڕانكاری نەكات ڕووبەڕووی سزایەكی دارایی زەبەلاح دەبێتەوە كە دەگاتە ملیاران دۆلار. 

بەپێی هەڵسەنگاندنێكی سەرەتایی، كۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاندووە: (مێتا) پێشێلی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانی كردووە، بەتایبەتی لە بەكارهێنانی تایبەتمەندییەكانی وەك: خلیسكاندنی بێكۆتا (سكرۆڵینگ)، هەروەها لێدانی خۆكارانە (ئۆتۆماتیكی)ی ڤیدیۆكان و ئاگاداركردنەوە خێراكان لە فەیسبووك و ئینستاگرام كە بەكارهێنەر ناچار دەكەن بەبێ ویستی خۆی كاتێكی زۆر لەسەر شاشەكان بەسەر ببات. 

هێنا ڤیركۆنێن، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورووپا، پاراستنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی بەكارهێنەرانی بە كاری لەپێشینە ناو برد. ڕایشیگەیاند: یاساكان چوارچێوەیەكی ڕوونی هەیە بۆ لێپرسینەوە لەو كۆمپانیایانەی دیزاینی ئالوودەكەر بەكار دەهێنن. 

لە بەرانبەردا، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە (مێتا) بە ئەنقەست گوێی بەو داتایانە نەداوە كە نیشانی دەدەن مێردمنداڵان لە شەواندا كاتێكی زۆر لەسەر فەیسبووك و ئینستاگرام بەسەر دەبەن، بەتایبەتی بەهۆی تایبەتمەندییەكانی وەك "ڕێڵز" و "ستۆری". 

لە كۆتاییدا، ئەگەر ئەم پێشێلكارییانە بە فەڕمیی پشتڕاست بكرێنەوە كۆمپانیای (مێتا) ناچار دەكرێت گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە پلاتفۆرمەكانیدا بكات، ئەگەرنا سزایەكی قورس دەدرێت كە دەگاتە لەسەدا 6ـی كۆی داهاتی ساڵانەی كۆمپانیاكە لە جیهاندا كە پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا