1 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە
پەیام
لایەنگرانی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ئێرلەندای
باكوور، پەیكەری مزگەوتێكیان سووتاند، ئەمەش نارەزایی مسوڵمانانی بەریتانیا و كاردانەوەی
توندی سیاسی و مافپەروەریی لێ کەوتەوە و پۆلیسیش كەسێكى دەستگیر کرد.
پۆلیسی ئێرلەندای باكوور ڕایگەیاند: پیاوێكی تەمەن
56 ساڵیان بە تۆمەتی هاندانی ڕقوكینە دەستگیر كردووە، دوای ئەوەی لە پارێزگای تایرۆن،
پەیكەرێكی مزگەوتی لەگەڵ چەندین دروشمی دژی كۆچبەران و ئیسلام خستبووە سەر كۆمەڵێك
داری ئامادەكراو بۆ سووتاندن و دواتر ئاگری تێ بەر داوە.
نۆرمان هاسلێت، بەرپرسی پۆلیس، ئەم كارەی بە
"تاوانی ڕقوكینە" ناوبرد و ئاشكرایكرد "پۆلیس لە هەوڵی ئەوەدا بووە
پێش سووتاندنی ئەو دروشمە سووكایەتییانە لابەرێت، دڵنیایشی دا كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن
و ڕێوشوێنی یاسایی توند دەگرنە بەر".
لەلایەكی دیكەوە، پاتریك كوریگان، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی
لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ئێرلەندای باكوور ئەم كارەی بە هەوڵێكی ئاشكرا بۆ چاندنی ڕقوكینە
و ترساندنی موسڵمانان ناو برد.
كارل وایت، ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێیی ناوچەكەش
كردەوەكەی بە كارێكی قێزەون وەسف كرد كە تەواوی سنوورەكانی بەزاندووە.
لە بەرانبەردا ئەو گرووپە توندڕەوەی پەیكەری
مزگەوتەكەیان سووتاندووە دەڵێن: ئەمە نارەزایەتییەكی سیاسییە دژی كۆچی نایاسایی و
سیاسەتەكانی حكومەتی لەندەن بەرانبەر كۆچبەران.
ئەمەو ئاماری ڕێكخراوە تایبەتمەندەكان ئاماژەیان
بەهەڵكشانی بێپێشینەی كردەكانی توندوتیژی و جیاكاری دژی مسوڵمانان و كۆچبەران لە بەریتانیا
دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە