2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئەمیرى پێشووى قەتەر؛ باوکی ئەمیری ئێستا کۆچی دوایی کرد
پەیام
دیوانی میریی قەتەر گیانلەدەستدانی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی وڵاتەکەی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ڕاگەیاند، کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆچی دوایی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، دیوانی میریی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیەی بڵاوکردەوە کە لە ڕاگەیەنراوەکەدا بە بونیادنەری قەتەری نوێ ناوی هێنراوە. ڕاگەیەنراوەکە دەڵێت، میرى پێشوو لە سەردەمی حوکمڕانیی ئەودا، دەستووری هەمیشەیی وڵات پەسەند کرا و بنەماکانی "دیدگای نیشتمانیی قەتەر ٢٠٣٠" داڕێژرا، کە ئامانجی پەرەپێدانی ئابوورییەکی پشتبەستوو بە زانست و گۆڕینی قەتەر بوو بۆ دەوڵەتێکی پێشکەوتوو بە مەبەستی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
شێخ حەمەد لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری دەوحە لەدایک بووە و هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. دواتر چووەتە کۆلێژی سەربازیی ساندهێرس لە شانشینی یەکگرتوو و لە مانگی تەممووزی ١٩٧١دا دەرچووە، پاشانیش پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزە چەکدارەکانی قەتەرەوە کردووە. ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٥دا جڵەوی دەسەڵاتی گرتە دەست و لە ساڵی ٢٠١٣دا دەسەڵاتی ڕادەستی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە