2 کاتژمێر پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات
پەیام
ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج بەسەر جووڵەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە لایەن ئێران و عومانەوە دەكات.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردەوە: ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەورووپی لە ئێستادا گفتوگۆی پێشنیازێك بۆ سەپاندنی باجێك بەسەر جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز دەكەن.
بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەكە مەرجی ئەو وڵاتە ئەورووپیانە بۆ ئەو باجەی لە گەرووی هورمز وەردەگیرێت ئەوەیە ناپابەند و خۆبەخشانە بێت، هەروەها لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی جووڵەی كەشتیوانییەوە پاڵپشتیی لێ بكرێت.
ڕۆژنامەی گاردیان نووسیویەتی: وڵاتی عومان بە هاوكاریی ژمارەیەك لە پارێزەرانی یاسایی بەریتانی پێشنیازێكی لەسەر شێوەی ئەوەی لە گەرووی مەلەگا جێبەجێ دەكرێت بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ئامادە كردووە و بۆ ڕوونكردنەوەی وردەكاریی پێشنیازەكەی شارەزایانی یاسایی خۆی ڕەوانەی ئێران دەكات، هەر چەندە بەپێی نێوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەكە لەوانەیە پێشنیازەكەی عومان لەگەڵ خواستەكانی ئێران، بەتایبەتیش سوپای پاسداران بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە یەك نەگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە