2 کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هه‌ر ڕێكخستنێك له‌ گه‌رووی هورمز ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی تاران و مه‌سقه‌ت بێت

په‌یام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران و مەسقەت بە بەشداریی قەتەر، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە گەرووی هورمز گفتوگۆیان ئەنجام داوە. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوەکان بە ئامادەبوونی شاندێکی یاسایی و هونەریی هەردوو وڵات لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوون. لە میانی دیدارەکاندا، هەردوو لا تاوتوێی ڕێکارەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانییان لە گەرووەکەدا کرد، بە ڕەچاوکردنی مافە سەروەرییەکانی هەر یەک لە ئێران و سوڵتاننشینی عومان. 
تاران جەختی لەوە کردەوە کە داڕشتنی هەر ڕێکـخستنێکی نــوێ بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، دەبێت لە ڕێگەی ڕاوێژی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەوە بێت. هەروەها ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و لێکەوتە ئەمنییەکانی ئەو جەنگە کرد کە بە وتەی تاران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەپێندراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شاندێکی حکومەتی قەتەر بەشدارییان لە بەشێکی کۆبوونەوەکاندا کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوحە وەک وڵاتێکی ناوچەکە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵی نێوەندگیری لە دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا گێڕاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران پێگه‌ی ئه‌مریكای له‌ وڵاتانی كه‌نداو بۆردومان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ر ڕێكخستنێك له‌ گه‌رووی هورمز ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی تاران و مه‌سقه‌ت بێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمیرى پێشووى قەتەر؛ باوکی ئەمیری ئێستا کۆچی دوایی کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: 140 پێگه‌مان له‌ناو ئێراندا بۆردومان كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

سەرەتا