پێش 4 هەفتە 273 جار خوێنراوەتەوە

گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

پەیام   

گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەبارەی گەرووی هورمزەوە بەڕێوە دەچێت و بەپێی زانیارییەكان قەتەریش تێیدا بەشدارە.

ئەمڕۆ شەممە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان و ئاژانس و سەرچاوەكانی هەواڵی ئێرانیش ڕایانگەیاند: سەردانەكە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی گەرووی هورمز و گۆڕانكارییەكانی ناوچە و پەیوەندییەكانی دوو وڵات.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەردانەكەی عەراقچی بۆ تەواوكردنی پرس و ڕاوێژی تایبەت بە گەرووی هورمز كە دوو مانگە لەگەڵ عومان دەستی پێكردووە.

هەر لەو بارەوە ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاوی كردەوە "شاندی قەتەریش بەشداریی لە گفتوگۆكانی مەسقەت لەبارەی گەرووی هورمزەوە دەكات".

ماڵپەڕە ئەمریكییەكە بڵاوی كردەوە هەر سێ لایەن گفتوگۆی دەركردنی ڕاگەیەنراوێك دەكەن لەبارەی سەرلەنوێ كردنەوەی ڕێڕەوی ناوەڕاستی گەرووەكە كە دەكەوێتە چوارچێوەی ئاوە نێودەوڵەتییەكانەوە.

هورمز وەك گەروویەكی ستراتیجی دەكەوێتە نێو سنووری ئاوەكانی ئێران و عومانەوە و بە یەكێك لە خاڵە ناكۆك و جێمشتومڕەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا