1 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

پەیام

ئێران دواین ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی دوو ڕۆژی كۆتایی هەفتەی ڕابردووی ئەمریكای بۆ سەر وڵاتەكەی ئاشكرا كرد.

حسێن كرمانپوور بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشی هەفتەی ڕابردووی سوپای ئەمریكا بۆ سەر شەش شار و ناوچەی ئێران 17 كەس كوژراون كە یەكێكیان ئافرەتە، 115ی دیكەیش بریندار بوون.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران كە هاوكات وتەبێژی وەزارەتەكەیشە، ناسنامە و سروشتی كاری قوربانییەكانی ئاشكرا نەكرد، لەكاتێكدا پێشتر ڕاگەیەنرا كە سەربازیشیان لەنێودایە.

ڕۆژانی هەشت و نۆ، چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ئێران و ڕایگەیاند: هێرشەكان لە وەڵامی بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بووە.

ئەمەو پێشتر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانییانی هێرشەكەی بە 14 كوژراو و 78 بریندار ڕاگەیاند كە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز كە لە میدیای ئێرانەوە بڵاوی كردەوە هەشت كوژراوی هێرشەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە سەرباز بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕازیكردنی ئەمریكا، توركیا سیستمی بەرگریی ئێس 400ی ڕووسی فرۆشتووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەركەوتنی وەرگێڕێكی باڵاپۆش لە لوتكەی ناتۆدا سەرنجی میدیاكانی جیهانی ڕاكێشایەوە

سەرەتا