پێش 4 هەفتە
290 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى
پەیام
لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە بۆ سەر كەرتی غەززە دەیان كەسی دیكە شەهید و بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە بڵاوی كردەوە: لە 48 كاتژمێری ڕابردوو و لە ئاكامی بەردەوامیی هێرشەكانی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی كەرتەكە حەوت كەس شەهید و 28ی دیكەیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە "لە دوای پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە 11ی تشرینی یەكەمی 2025ەوە، ئاماری قوربانییان بۆ هەزار و 98 شەهید و سێ هەزار و 535 بریندار بەرز بووەتەوە".
وەزارەت ڕایشیگەیاند: لە دوای ئاگربەستەوە تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە تەرمی 800 كەسی دیكە لەژێر داروپەردوو و ناوچە جیاوازەكان دەربهێننەوە و ئێستا خراونەتە سەر ئامارە فەرمییەكان و وردەكارییەكانیان تەواو كراون.
ئامارە گشتییەكان لە كەرتی غەززەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە، ژمارەی شەهیدان گەیشتووەتە 73 هەزار و 221 كەس و 173 هەزار و 643 كەسی دیكەش بریندار بوون، هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە قوربانییان لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاكان ماونەتەوە كە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانەوە تیمەكان ناتوانن دەستیان پێیان بگات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە