1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا دوو بهندهری ئۆكرانیای بۆردومان كرد
پهیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە چەکی ورد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی بەندەرەکانی ئۆدێسا و چۆرنۆمۆرسکی ئۆكرانیا، کە بۆ هەڵگرتنی چەک و سووتەمەنی بەکارهێنراون.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی پێ کردووە کە هێرشەکان لە شەودا و بە چەکی ئاسمانیی مەودادرێژ ئەنجام دراون. ئامانجەکان پێکهاتبوون لەو دامەزراوانەی بۆ بەتاڵکردنەوە و عەمبارکردنی کەرەستەی سەربازی و سووتەمەنی بەکار دەهێنران. هەروەها هێرشهكان ژمارەیەک کەشتیی دەریایی، بەلەمی گواستنەوە و بەلەمێکی پاسەوانیشیان گرتووەتەوە کە ئەو کەرەستانەیان دەگواستەوە بۆ بەندەرەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەندەری ئۆدێسا هێرشەکان ناوەندێکی لۆجستیی سەر بە کۆمپانیای "ئۆدترانس" و چەندین دامەزراوەی دیکەیان کردووەتە ئامانج کە تایبەت بوون بە مامەڵەکردن لەگەڵ باری سەربازیدا. هاوکات لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک، هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی گواستنەوەی کەرەستە و کۆگاکانی سووتەمەنی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دەهێنران.
مۆسکۆ بەردەوام تۆمەتی ئەوە ئاراستەی کیێڤ دەکات کە ژێرخانی مەدەنی بۆ مەرامی سەربازی و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنێت و چەک و تەقەمەنییان تێدا کۆ دەکاتەوە، لە بەرانبەریشدا حکوومەتی ئۆكرانیا سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە