2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئیسرائیل پرسە و سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان دەربڕی و وەک دۆستێکی نزیک و کەسایەتییەکی دیار لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا وەسفیان کرد. 
دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو سیناتۆرە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی بڵاوکردەوە و گراهامی بە یەکێک لە مەزنترین ئەو کەسانە ناوبرد کە تا ئێستا ناسیویەتی. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوبراو نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینە و کەسێکی ماندوونەناس بووە و هەمووان بیری دەکەن. 
لەلایەکی دیکەوە، بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەوانە ئیسحاق هێرتزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری و گدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوە، پرسە و هاوخەمیی خۆیان دەربڕی.
 نەتانیاهۆ ڕایگەیاند ئیسرائیل یەکێک لە گەورەترین دۆستەکانی لەدەستداوە، هاوکات بەرپرسانی دیکەش گراهامیان بە پاڵپشتیکارێکی بەهێز و دۆستێکی ڕاستەقینەی تەلئەڤیڤ وەسف کرد. 
لیندزی گراهام کە لە ٩ی تەممووزی ١٩٥٥ لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور لەدایکبووە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بوو لە یاسادا. پێش چوونە ناو دنیای سیاسەت لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٨ وەک پارێزەرێکی سەربازی لە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئەورووپا خزمەتی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣وە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پیران هەڵبژێردرا و بووە یەکێک لە کاریگەرترین و دیارترین دەموچاوەکانی پارتی کۆماری لە پرسەکانی بەرگری و سیاسەتی دەرەوەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیندزی گراهام، سیناتۆری دياری کۆمارییەکان کۆچی دوایی کرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

سەرەتا