پێش 3 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

په‌یام

ئۆكرانیا ڕایگەیاند پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی سامارا و چەندین تانکەری نەوت لە دەریای ئازۆڤ کردووەتە ئامانج، لە بەرانبەریشدا ڕووسیا کوژران و برینداربوونی چەند کەسێکی پشتڕاست کردەوە. 
دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆكرانیا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان پاڵاوگەی نەوتی سیزرانیان لە ناوچەی سامارای قووڵایی خاکی ڕووسیا کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، قەبارەی زیانەکانیش تا ئێستا لە ژێر هەڵسەنگاندندان. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دەریای ئازۆڤ هێرشیان کردووەتە سەر ١٠ تانکەری نەوت و چوار بەلەمی گواستنەوە. 
لە بەرانبەردا، یوری سلیوسار، پارێزگاری ناوچەی ڕۆستۆڤی ڕووسیا ڕایگەیاند تانکەرێکی بەتاڵ بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. هاوکات وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند لە ماوەی شەودا ٣٤٩ درۆنی ئۆکراینییان لە ئاسمانی چەندین ناوچەدا تێکشکاندووە، لەوانە سامارا، نیمچەدوورگەی کرایمیا و هەردوو دەریای ڕەش و ئازۆڤ. لای خۆشیەوە، ڤیاچێسلاڤ فیدۆریشێڤ، پارێزگاری سامارا پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکان بوونەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە. 
لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئۆكرانیا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیا چڕتر کردووەتەوە، بەتایبەتی بۆ سەر پاڵاوگە، کۆگا و تانکەرەکانی سووتەمەنی. ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ پەکخستنی توانای دابینکردنی سووتەمەنی و دروستکردنی گوشار لەسەر مۆسکۆ تاوەکو بێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی پێ دەنێتە ساڵی پێنجەمییەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا