1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف: ئەمریكا دەبێت باجی بەڵێنە شكاوەكانی بدات
پەیام
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: سەردەمی ڕێككەوتنی تاكلایەنە كۆتایی هاتووە و ئەمریكا دەبێت باجی بەڵێنە شكاوەكانی بدات.
محەمەدباقر قالیباف، سەرۆكی پەڕلەمان و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران، لە كاردانەوەیدا بەرانبەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی، جەختی كردەوە كە "سەردەمی ڕێككەوتنی یەكلایەنە بەسەرچووە".
قالیباف لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێكس"، دەقی ماددەی پێنجەمی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكای بڵاو كردەوە و هۆشدارییەكی توندی ئاڕاستەی واشنتۆن كرد كە پێویستە یان پابەندی بەڵێنەكانی، یان ئامادەی دانی باجێكی قورس بێت.
هاوكات، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەڕلەمانی ئێران، سەبارەت بە گرژییەكانی گەرووی هورمز ڕایگەیاند: ئێران ئەو گەرووەی بە هێزی سەربازیی كۆنتڕۆڵ كردووە و هەر بە هێزیش داكۆكی لە ئاسایشەكەی دەكات.
ئەم لێدوانە توندانەی بەرپرسانی ئێران دوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دێن كە لە بەرانبەردا تاران بۆ وەڵامدانەوە و پاراستنی سەروەریی خاكەكەی لە ناوچەكەدا هەڕەشەی بەكارهێنانی كارتە ستراتیژییەكانی دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە