2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

ئێران داخستنی گەرووی هورمزی تا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گەرووی هورمزی تا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند دوای ئەوەی هێرشی كردە سەر چەند كەشتییەك و زیانی گەورەی پێ گەیاندن. 

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی تێپەڕبوونی كەشتییەك لە "ڕێڕەوێكی ڕێگەپێنەدراو"ەوە و پەكخستنی سیستمەكانی پەیوەندی، تەقەی هۆشدارییان لە كەشتییەكە كردووە و لە ئەنجامدا داخستنی گەرووی هورمزیان تا كۆتاییهاتنی دەستوەردانەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داوە كە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ كەشتییەك نادەن و هەر هێرشێكی ئەمریكاش بۆ سەر بنكەكانیان بە توندی وەڵام دەدەنەوە. 

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ڕێكخستنی هاتوچۆی دەریاوانی دەبێت لە ڕێی ڕاوێژەوە بێت لەنێوان ئێران و عومان.

ئەم بڕیارەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت كە تاران، واشنتن بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی ڕێڕەوی نایاسایی لە گەرووەكە تۆمەتبار دەكات.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئێران كەشتیەكی بۆردومان كرد، ئەمڕۆش ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە زاری سوپای ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە "كەشتییەكی دیكە كە هەڵگری ئاڵای قوبرس بووە و ژووری بزوێنەرەكەی زیانی بەر كەوتووە و ئاگری تێدا كەوتووەتەوە، بەهۆیەوە ئەندامێكی تیمی كەشتییەكە بێسەروشوێن بووە، ئەوانی دیكەش بە بەلەم ڕزگار كراون".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داخستنی گەرووی هورمزی تا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ئەمریكا دەبێت باجی بەڵێنە شكاوەكانی بدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران پێگه‌ی ئه‌مریكای له‌ وڵاتانی كه‌نداو بۆردومان كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ر ڕێكخستنێك له‌ گه‌رووی هورمز ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی تاران و مه‌سقه‌ت بێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمیرى پێشووى قەتەر؛ باوکی ئەمیری ئێستا کۆچی دوایی کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: 140 پێگه‌مان له‌ناو ئێراندا بۆردومان كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

سەرەتا