2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیایهكی كهشتیوانی: سهپاندنی باج له هورمزدا ههڵهیهكی كوشندهیه
پهیام
کۆمپانیای ئەڵمانیی هاباگ لۆید ڕایگەیاند، سەپاندنی باج بەسەر کەشتیوانیی گەرووی هورمزدا «هەڵەیەکی کوشندەیە»، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی لەسەدا بیست بەسەر کەشتییەکانی ئەو ڕێڕەوەدا دێت.
کۆمپانیاکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێ کرد کە سەپاندنی هەر جۆرە ڕسووماتێک لەسەر تێپەڕبوون لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان زیانی قورس بە کەرتی بازرگانیی جیهانی دەگەیەنێت. هاباگ لۆید هاوکات ڕوونیکردەوە کە هێشتا ناتوانێت بە وردی کاریگەرییە داراییەکانی گرژییەکانی ناوچەی کەنداو لەسەر کار و چالاکییە بازرگانییەکانی خۆی دیاری بکات.
ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند واشنتن گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە و تێچوویەکی قەرەبووکردنەوەی لەسەدا بیست لەسەر هەر بارێکی بازرگانی وەردەگرێت کە بە گەرووی ستراتیژیی هورمزدا تێپەڕ دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند چاوەڕوانی وەرگرتنی زانیاری و وردەکاریی زیاتر دەکەن سەبارەت بەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا. ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کرد کە بەدواداچوون بۆ دەرهاویشتەکانی ئەم بڕیارە دەکەن لەسەر ئاسایشی گوزەرگە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان و جووڵەی ئازادانەی کەشتیوانی لە جیهاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە