1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
عومان: لهبارهی هورمزهوه لهگهڵ ئێران و لایهنهكانی دیكه كاردهكهین و ئهوه بهرپرسیارێتی ئێمهیه
پهیام
بەدر ئەلبووسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەئەستۆدایە بۆ کارکردن لەگەڵ ئێران و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن کە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا مسۆگەر بکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە مەترسیدارترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی کەنداو لە ناوچەکەوە سەرچاوە ناگرن، بەڵکو دەرئەنجامی بڕیار و هەنگاوەکانی دەرەوەی کەنداون، بەتایبەتی ئەو بڕیارانەی لە تەلئەڤیڤەوە دەدرێن.
لە درێژەی لێدوانەکانیدا، وەزیری دەرەوەی عومان جەختی لە پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەو واقیعە ستراتیژییەدا بگونجێت کە بەهۆی جەنگی ئێستاوە دەرکەوتووە. هەروەها جەنگەکەی بە "کارەسات" ناوبرد کە هیچ بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ دەرنەچووە و تا ئێستاش نەیتوانیوە هیچ کام لە ئامانجەکانی بپێکێت.
لە بەرانبەردا، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لە پاشەکشە ناکەن لە هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە گەرووی هورمز و ڕەتیشی کردەوە بەهۆی شەڕ و جموجووڵە دوژمنکارییەکان و هێرشەکانی ئەمریکاوە گەرووەکە بکرێتەوە.
وتەبێژەکە جەختی لەوە کردەوە کە تەنها ڕێگە بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووەکە، ڕێزگرتنە لە مافەکانی گەلی ئێران، هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە هێزەکانیان پابەندن بە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدەکانیان، بەتایبەتی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە