1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
ئێران دهیهوێت به یاسهیهك له پهرلهمانهكهیهوه ڕسومات له گهرووی هورمز بسهپێنێت
پهیام
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و هەڕەشەکانی ئەمریکا، پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی بەپەلە بۆ بەڕێوەبردن و وەرگرتنی رسومات لە گەرووی هورمز تاوتوێ دەکات.
پاش دهستپێكردنهوهی هێرشەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەرووەکەدا، پەرلەمانی ئێران یەکەمین دانیشتنی ئاشکرای خۆی لەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە ڕێکدەخات. بەپێی زانیارییەکان پەرلەمان هەوڵ دەدات سیفەتی "بەپەلە" بداتە پڕۆژەیاسای بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، بۆ ئەوەی بخرێتە پێشینەی کارەکان و لە کورتترین ماوەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە یاسایەکی کارپێکراو.
پڕۆژەیاساکە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی نزیکەی ٢٥٠ پەرلەمانتار خرایە ڕوو. لەم دانیشتنەدا کە بەبێ ئامادەبوونی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو، لە ئێستاشدا لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە ئەرکی داڕشتنی پڕۆژەکەی لە ئەستۆدایە.
ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەیاساکە ڕێکخستنی کاروباری کەشتیوانی، دیاریکردنی ڕێڕەوەکانی تێپەڕین و وەرگرتنی رسوماتە لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە گەرووی هورمزدا. بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە پەسەند بکرێت، پێویستە سەرجەم ڕێکارە پەرلەمانییەکان تێپەڕێنێت؛ بە جۆرێک کە هەر بڕگەیەکی بە جیا لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە، پاشانیش دەبێتە یاسایەکی پابەندکەر بۆ حکوومەت و تەواوی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی وڵاتەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە