2 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

"پێدەچێت نرخی نەوت بۆ سەروو ١٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە"

پەیام

بەهۆی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخستنەوەی گەرووی هورمز، نرخی نەوت بۆ سێیەمین رۆژ لەسەریەک بەرزبووەوە، لەکاتێکدا هۆشداری دەدرێت رەنگە نرخەکەی ١١٠ دۆلار تێپەڕێنێت. 
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر چەند ئامانجێک کە بە تێوەگلان لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکرێن. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندەوە و رایگەیاند کە رەنگە لە قۆناغی داهاتوودا دامەزراوە وزەییەکانی ئەو وڵاتە بکرێنە ئامانج. لە بەرانبەردا، تاران بە فەرمی داخستنی گەرووی هورمزی راگەیاند. 
لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا ٠. ٧ بۆ ٨٥ دۆلار و نەوتی تێکساسیش بە رێژەی سەدا ٠. ٤ بۆ ٧٩ دۆلار بەرزبوونەوە. تیم واتەرر، گەورە شیکەرەوەی بازاڕەکان لە "کەی سی ئێم ترەید"، ئاماژەی پێ کرد کە ئەگەر ململانێکان فراوانتر ببن و زیان بە ژێرخانی وزەی کەنداو بگەیەنن، ئەگەری گەیشتنی نرخی نەوت بە ١٠٠ دۆلار لە ئارادایە، بەڵام سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەتوانێت نرخەکان بۆ نێوان ٧٥ تا ٨٠ دۆلار دابەزێنێت. 
 بەپێی هەڵسەنگاندنی بانکەکە، قەبارەی هەناردەکردنی نەوت بۆ کەمتر لە سەدا ٥٠ی ئاستی پێش جەنگ دابەزیوە و گەیشتووەتە نزیکەی ١١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا و بەهۆی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، ئاستی هەناردەکردن بۆ زیاتر لە سەدا ٨٠ بووژابووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پێدەچێت نرخی نەوت بۆ سەروو ١٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلومبێرگ: جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له‌ هورمز سنورداره‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی كه‌شتیوانی: سه‌پاندنی باج له‌ هورمزدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەرکووک... دەستگیرکردنی شەش فەرمانبەری گومرگی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ مانگی ڕابردوو له‌ به‌رزترین ئاستیدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و 120 ملیاره‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت

سەرەتا