2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
بلومبێرگ: جووڵهی كهشتیوانی له هورمز سنورداره
پهیام
دوای دەستپێکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و پەرەسەندنی گرژییەکان، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە تەنیا ژمارەیەکی زۆر سنووردار لە کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
بەپشتبەستن بە داتاکانی سیستەمی چاودێریی کەشتیوانی، کەشتییەکی نەوتهەڵگر، کە نەوتی ئێرانیی بار کردووە و لەژێر سزاکانی واشنتۆندایە، بەرەو کەنداوی عومان بەڕێکەوتووە، بەڵام کەمێک دوای دەرچوونی لە گەرووەکە لە جووڵە وەستاوە.
لە لایەکی دیکەوە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری خاوەندارێتیی یۆنانی کە نەوتی خاوی سعوودیەی هەڵگرتووە، دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی شوێنەکەی لەناو کەنداوی عەرەبیدا، دووبارە سیگناڵەکانی بەدواداچوونی خستووەتە کار و ئێستا بەرەو بەندەری فوجەیرە لە دەرەوەی کەنداوەکە بەڕێوەیە.
هەروەها، هەر بەپێی تۆمارەکانی بەدواداچوون، تەنیا دوو کەشتیی بچووکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی و دوو کەشتیی بارهەڵگر لە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتندا بە گەرووەکەدا تێپەڕیون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە