پێش 3 هەفتە 361 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: ئێران ڕازی نه‌بێت وێستگه‌كانی كاره‌با و پرد و ژێرخانه‌كانیان بۆردومان ده‌كه‌ین

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند هێرشە سەختەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە بۆ دانوستان، هاوکات هەڕەشەی وێرانکردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە دەکات ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ نەکەن. 
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز"، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی گورزی زۆر قورس لە ئێران دەوەشێنێت و ئەو هێرشانەش بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی خۆی بڕیار دەدات بوەستن. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان لە ڕۆژانی داهاتووشدا بە سەختی بەردەوام دەبن، بە جۆرێک لە قۆناغی کۆتاییدا وێستگەکانی کارەبا و سەرجەم پردەکانی ئەو وڵاتە دەکرێنە ئامانج ئەگەر تاران ئامادە نەبێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. 
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامداوە و هۆشدارییان پێداون کە دەبێت بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەرنا هیچ شتێکیان بۆ نامێنێتەوە. لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی پێ کرد کە هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات ئەگەر مسۆگەری نەکات کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
هەروەها ڕایگەیاند تاران تەنها دوو هەفتەی مابوو بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێگری لەو پێشکەوتنە کرد. 
لە کۆتاییدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە واشنتن بەوردی چاودێری پێگەی "جەبەل ئەلفەئس" دەکات، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە سەبارەت بە بوونی چالاکی لەو ناوچەیەدا. ناوبراو هۆشداری دا کە هەر جۆرە جووڵەیەکی ئێران، وەڵامی خێرا و دەستبەجێی ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا