1 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا پێشوازی لە نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و سووریا دەکات
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە فەرمی پێشوازی لە نۆژەنكردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و سووریا كرد كە ڕۆژانە توانای هەناردەكردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە.
ئەم پڕۆژە ستراتیژییە بە سەرپەرشتی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی واشنتۆن جێبەجێ دەكرێت و بەرهەمی عێراق بە بازاڕەكانی دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە و ئەم هەنگاوەش بە دەستكەوتێكی گرنگی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دادەنرێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابووری لە ناوچەكەدا.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جەختی لە پەیڕەوكردنی سیاسەتی "دەرگای كراوە" كردەوە بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران، هاوكات، پڕۆژەی گەورەی وزەی خۆر بە هاوكاری كۆمپانیاكانی "سەن ئەفریكا" و گرووپی "كار" دەستی پێكردووە و نووسینگەی تایبەت لە بەغدا بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە كراوەتەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەمریكاش دووپاتی كردەوە "ئەم هەفتەیە دەبێتە وەرچەرخانێكی مێژوویی لە پەیوەندییە بازرگانی و نەوتییەكانی نێوان هەر دوو وڵات كە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابوورییەكی بەردەوام و شەفافیەت لە كەرتی وەبەرهێناندا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە