پێش 3 هەفتە 208 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا دەیان ئامانجی سەربازی و پردی ستراتیژی لە ئێران بۆردومان کردەوە

پەیام

سوپای ئەمریكا بۆ شەشەم شەوی لەسەریەك دەیان ئامانجی سەربازی و ژێرخانی ستراتیژی لە ناوخۆی ئێران پێكایەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ و لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی، درۆن و كەشتییەوە، دەیان ئامانجی سەربازییان لە ئێران پێكاوە، كە پێكهاتوون لە بنكەكانی بەرگری كەناراوەكان، ڕادار و ژێرخانی لۆجستی. 

میدیاكانی ئێرانیش بڵاویان كردەوە كە تەقینەوەی بەهێز شاری چابەهاری هەژاندووە و بورجی چاودێری دەریایی بۆ سێیەمجار لە هەفتەیەكدا كراوەتە ئامانج.

لە پارێزگای هورمزگان، هێرشە ئاسمانییەكان پێنج پردی ستراتیژییان گرتووەتەوە، لە شاری "بەندەر خەمیر" بەهۆی ڕووخانی پردەكانەوە حەوت كەس كوژراون و نۆ كەسی دیكە بریندار بوون. 

وەزارەتى تەندروستیی ئێرانیش ڕایگەیاند، بەهۆى هێرشەکانەوە 8 کەس کوژراون و 20ى دیکە برینداربوون.

بەرپرسێكی ئەمریكی بە "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ڕاگەیاندووە، ئامانجی تێكدانی ئەو پردانە بڕینی هێڵی گەیاندنی هاوكاری بووە بۆ شاری بەندەر عەباس، كە ئێران بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییەكان بەكاری دەهێنێت. هاوكات، وەزارەتی وزەی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە هێرشەكان زیانیان بە هێڵەكانی گواستنەوەی وزە گەیاندووە و بووەتە هۆی پچڕانی كارەبا لە چەندین ناوچەی باشووری وڵاتەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

سەرەتا