2 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
چین و پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن
پەیام
لەپێناو ڕاگرتنى هێرشەکانى سەر یەکترى، چین و پاکستان داوادەکەن ئەمریکا و ئێران پابەندی رێککەوتنی ئاگربەست بن و دانوستانەکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە
وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین و ئیسحاق دار وەزیرى دەرەوەى پاکستان لە کۆبوونەوەیەکیاندا لە شاری شەنگهای پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و رێگاکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کردووە و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانیان کردووە.
وانگ یی جەختی لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران کردەوە، داواشی کرد ژینگەیەکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سیاسی بڕەخسێنرێت تا رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەکە بکرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەردوو وەزیرەکە جەختیان لە گرنگیی گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی کردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان باشترین و گونجاوترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە