2 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

ئێران زنجیرەیەك هێرشى بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە ناوچەكە ئەنجامدایەوە

پەیام

لە بەرانبەردا سوپای پاسداران زنجیرەیەك هێرشی موشەكیی بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان و چەند وڵاتێكی ناوچەكە ئەنجام دایەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی "تاوانە جەنگییەكانی ئەمریكا"، زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر سیستمی ڕاداری لە عومان، بنكەیەكی سەربازی لە كوەیت و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی تەنەف لە سوریا و بنكە و كەرەستەكانی ئەمریكا لە بەحرەین. 

سوپای پاسداران جەخت دەكاتەوە كە گەرووی هورمز لەژێر كۆنترۆڵیاندا دەمێنێتەوە و تا هێرشەكانی ئەمریكا بەردەوام بن، ڕێگە بە هەناردەكردنی "تەنیا یەك دڵۆپ" نەوت و غازی ناوچەكە نادەن، ئەمەش بووەتە هۆی پەككەوتنی تەواوی هەناردەی وزە.

لەلایەكی دیكەوە، سوپای ئوردن ڕایگەیاند كە سێ موشەكی ئێرانییان لە ئاسمانی وڵاتەكەیان تێكشكاندووە بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێبكەوێتەوە. هاوكات، وەزارەتی بەرگری قەتەر ئاشكرای كرد كە هێزەكانیان بەرپەرچی چەند هێرشێكی ئاسمانییان داوەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی قەتەریش برینداربوونی منداڵێكی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی پاشماوەی موشەكە تێكشكێنراوەكان پشتڕاست كردەوە.

سوپای پاسداران دەڵێت ئەمریكا بەهۆی بێهیوایی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، پەنای بۆ لێدانی ناوچە مەدەنییەكان بردووە و لە كاتی دانوستانەكاندا ئاگری شەڕی خۆش كردووە، بۆیە پرۆسەی وەڵامدانەوەیان بە توندی بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیان ئامانجی سەربازی و پردی ستراتیژی لە ئێران بۆردومان کردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران زنجیرەیەك هێرشى بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە ناوچەكە ئەنجامدایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌شتی به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن: هه‌شت مووشه‌كی ئێرانیمان خسته‌ خواره‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ده‌توانین له‌ هه‌ر شوێنێكی ئێرانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌سه‌ر هورمزدا بسه‌پێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگا به‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ گه‌رووی هورمز ناده‌ین

سەرەتا