10 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ماوەی ئاگربەستەکەدا فرۆشتووە
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا و لە کاتی هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان، بڕی ٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بەهای نزیکەی ٦ ملیار دۆلار هەناردە کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە و داتاکانی ڕێکخراوی "پێکەوە دژی ئێرانی ئەتۆمی"، تاران لە نێوان ناوەڕاستی حوزەیران و ناوەڕاستی تەممووزدا سوودی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست و هەڵگرتنی کاتیی گەمارۆکانی ئەمریکا بینیوە بۆ فرۆشتنی ئەو بڕە زۆرەی نەوت، ئەمەش وای کردووە پێش سەپاندنەوەی گەمارۆ نوێیەکان، یەدەگێکی دارایی بەهێز بۆ خۆی دابین بکات.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد کە تەنها لە حەفتەی ڕابردوودا، شەش تانکەری زەبەلاحی نەوت کە توانای گواستنەوەی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە، بە شێوەیەکی نهێنی و دوای پەکخستنی سیستەمی دیاریکردنی شوێنەکانیان، لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕیون.
پڕۆسەی هەناردەکردنە دوای ئەوە هات کە پپێنتاگۆن بە فەرمانی ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ماوەیەک گەمارۆی سەر بەندەر و کەناراوەکانی ئێرانی هەڵگرتبوو تاوەکو دەرفەت بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بڕەخسێت، بەڵام دوای دەستپێکردنەوەی گرژییەکان هەفتەی ڕابردوو جارێکی دیکە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران دەستیان پێ کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە