9 کاتژمێر پێش ئێستا
222 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: بۆ ههشتهمین ڕۆژ لهسهر یهك پێگهكانی ئێرانمان بۆردومان كرد
پهیام
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی هەشتەمین ڕۆژی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران ڕاگەیاند، کە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ئوردن ئەنجامدران.
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکۆم)، هێرشەکان چەندین ئامانجی جۆراوجۆری سەربازییان گرتووەتەوە، لەوانە سیستمی بەرگریی ئاسمانی، کۆگاکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵ بنکە دەریاییەکان و سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو لە ناوچەکەدا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە پێشتر هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر سنووری ئوردن و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند سەربازێک، واشنتۆنیش ئێرانی بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە دانا.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ئەم پەرەسەندنانەدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە